بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای تاوانەكانی ڕەسافە سزای هەتاهەتایی بەسەر پێنج بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكاندا دەركرد.
بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە: دادگای تاوانەكانی ڕەسافە ئەمڕۆ سزای هەتاهەتایی بەسەر پێنج بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكاندا دەركرد بە تاوانی بازرگانیكردن بە فرۆشتنی ماددەی هۆشبەری (مەسیل-ئەمفیتامین) و ئاماژەی بەوەشكردووە كە یەكێكیان لە دەروازەی باكووری بەغدا دەستگیركراو و لە پارێزگای هەولێرەوە هاتبوو، دوای ئەوەی بە هەڵگرتنی كیلۆیەك مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، هاوكات دوو كەسی دیكەش لە ناوچەی عوبێدی دەستگیركراون، بە هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر بە مەبەستی بازرگانیكردن و ناساندنیان لەنێو بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكاندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: هەمان دادگا دوو سزای هەتاهەتایی دیكەی بۆ دوو كەس دەركردووە كە بە هەڵگرتنی كیلۆیەك مادەی هۆشبەر بە مەبەستی بازرگانیكردن و فرۆشتنی بە بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان دەستیان بەسەردا گیراوە.
ناوبراو درێژەی بە قسەكانی دا و وتی: حوكمەكانی دژی ئەوان لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 28/یەكەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017بووە.