كەش وهەوای عێراق.. باران و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەی گەرما

ناوخۆ
  • 27-08-2023, 11:06
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور  و كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكووری وڵات كەمێك پلەكان دادەبەزن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكور روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوەڕاست و باكور چەند پلەیەك دادەبەزن و لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشوور نزیك دەبێتەوە .
     هەروەها كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێت، هاوكات كەش و هەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك كە ڕەشەبا دەبێت، بەتایبەتی لە بەشەكانی باكورەكەی، سەبارەت بە پلەكانی گەرما، ئەوە لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو كەم دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، سەبارەت بە پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە لە بەشی ناوەڕاست و باكور و لە بەشی باشووریش نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.