بەغدا - INA
بەسرە - سەعد السماک
کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕایگەیاند، کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەرەنسی، چوار گرێبەستی ستراتیژی خۆی لە بوارەکانی نەوت وغاز و وزەی نوێبووەوە و ئاوی دەریاکان کاراکردووە.
بەڕێوەبەری گشتی، باسم عەبدولکەریم ئەلشەمخانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند "کۆمپانیای تۆتال چوار گرێبەستەکەی کارا کردووە، کە لە 16ی ئابی 2023ەوە دەستپێدەکات و بەم پێیەش هەردوو لایەن، وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای تۆتال، دەچێتە قۆناغی پابەندبوون به گرێبەستهوه وجێبەجێکردنی گرێبەستە وەبەرهێنانەکان کە شێوهی كۆتاییان لە ساڵی 11/7/2023 واژۆکراون، جەختیشی لەوە کردەوە کە "تەحەدای گەورە بۆ عێراق لە ماوەی ڕابردوودا ئەوە بوو کە چۆن جێبەجێی بکات بهمهبهستی بەردەوامیدان به پەرەپێدانی نەوت بۆ وەبەرهێنانی غازی هاوڵ لەناو پڕۆژەکانی باشووردا، کە چوار پڕۆژەی گەورە و سهرهكی بۆ کەرتی نەوت و گاز لەخۆدەگرێت.
ڕوونیشی کردەوە كه گرێبەستی پڕۆژەی جی جی ئهی لە نێوان کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی فەرەنسی و نەوتی بەسرە لە کۆی گشتی چوار گرێبەستە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی ئارتاوی و وە وەبەرهێنانی 600 ملیۆن پێی سێجا بۆ کێڵگەکانی سهبهی نیشتمانی، ئەللهحیس، ئەلتوبە، باکووری بەسرە، جگە لە کێڵگەی ستراتیژی مەجنون لە باکووری رۆژئاوایی بەسرە و کێڵگەی غاز ڕۆژئاوا قورنە ٢ لهباکووری بەسرە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پڕۆژەی تۆتال پڕۆژەی ئاوی دەریایش لەخۆدەگرێت، کە 5 ملیۆن بەرمیل بەرهەمدەهێنرێت بۆ مەبەستی دابینكردنی ئاو و بەردەوامیی بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە و میسان و زی قار، هاوکات پڕۆژەی چوارەمیش پڕۆژەی پڕۆژەی کارەبایه کە 1000 مێگاوات بەرهەم دەهێنێت.