بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە ئامادەیی وەزارەتی بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی پێنجەم و کۆتا فڕۆکەی A220 ڕاگەیاند، کە
سبەی یەکشەممە لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ کۆمپانیای ئەیرباس ئەنجامی داوە ڕادەستی دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- سبەی یەکشەممە،فڕۆکەی ئەیرباس A220 دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی مێرابل لە شاری مۆنتریاڵی کەنەدا،بە سەرۆکایەتی تیمی عێراقی بە فەرمی دەچێتە ناو ئاسمانی فرۆکەوانی نیشتمانی عێراقی.
روونیشیکردۆتەوە:- کە فڕۆکەی داهاتووی ئەیرباس فڕۆکەی پێنجەم و کۆتایی گرێبەستەکەیە لەگەڵ کۆمپانیای ئەیرباس، کە وەزارەت دەتوانێت گرێبەستەکە لەسەر پێنج فڕۆکەی دیکە نوێبکاتەوە ئەگەر پێویست بکات.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە:- فڕۆکەی ئەیرباس A220 لە تایبەتمەندییە بەرزەکانە و لەوانە کەم بەکارهێنانی سووتەمەنی،ئەوە جگە لەوەی سیستەمێکی پێشکەوتووی پرۆسێسکردن و دەستنیشانکردنی لەخۆگرتووە.
وەک بەیاننامەکە جەخت لەوەدەکاتەوە:- کە ئەم جۆرە فڕۆکەیە سیستەمی ئینتەرنێتی تێدایە و ئامرازی پێشکەوتووی کات بەسەربردن بۆ سەرنشینەکان دابینکردوە .
لەبەیاننامەکەی وەزارەت ئەوەش خراوەتەروو :- کە "ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە گرنگییەکی زۆر بە مەلەفی هێڵی نیشتمانی دەدات لەڕووی بەهێزکردنی بە باشترین جۆری فڕۆکە لە باشترین دروستکردنی نێودەوڵەتییەکان، چاککردنەوەی فڕۆکە لەکارکەوتووەکان بە خزمەتگوزاری گشتی ، جگە لە چالاککردنی حجزکردنی بلیتەکان پێش وەختە.
هەروەک بەیاننامەکە باسی کردووە:- کە وەزارەت بەرەو پێشەوە دەڕوات لە تەواوکردنی گرێبەستەکانی کڕینی فڕۆکە لەڕێگەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ و ئەیرباس.
ئاشکراشیکردوە :- کە تا ئێستا6 فڕۆکەی 737 ماکس -8 پەیوەندییان بە گرێبەست کردووە لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ، کە کڕینی (10) فڕۆکەی 737 ماکس-10ی لەخۆدەگرێت، بەپێی رێکەوتنێک کە بڕیارە تا ساڵی 2027 ڕادەستبکرێت، کە فڕۆکەی جۆری بۆینگ 787 دریم لاینەر جەستەی گەورە و مەودای دوور دەتوانێت بفڕێت، و بڕیارە مانگی داهاتوو فڕۆکەی دووەم بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هاوکات تا ئێستا (12) فڕۆکە بە مۆدێلی جیاواز لە کۆمپانیای ئەیرباس و بۆینگ هاتونەتە نێو هێڵی ئاسمانی عێراقیەوە.