بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە،کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق رایگەیاند :- کە شەمەندەفەرەکانیان بە سیستەمی حجزکردنی پێوەختە کاردەکەن و بە درێژایی کات لەناوچە جیاوازەکانەوە سەردانکەرانی چلەی "ئیمام حسێن"(سلامی لەسەر بێت ) دەگوازنەوە.
"یونس کەعبی " بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:کە کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق ئامادەیە بۆ گواستنەوەی سەردانکەرانی چلەی "ئیمام حسێن" (سڵاوی خوای لەسەر بێت) لە ناوچە جیاوازەکانەوە،کە 20 شەمەندەفەری سەردەمی هەیە بۆ گواستنەوەی سەردانکەران و گەشتیاران بە درێژایی کات لە دوو ناوچەی سەرەکی بەغدا-کەربەلا و بەسرە-کەربەلا،کە بە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستدا تێدەپەڕن.
راشیگەیاند :- شەمەندەفەرەکان کاردەکەن بۆ گواستنەوەی سەردانکەران بۆ کەربەلا و گەڕاندنەوەیان دوای ئەنجامدانی سەردانی ڕێوەڕەسمەکان.
کەعبی روونیشیکردەوە : کۆمپانیاکە لە پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئامادەکارییە لۆجستیەکان و دروستکردنی ژووری چاوەڕوانی بۆ سەردانکەران و گەشتیاران و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ووتیشی :- شەمەندەفەرەکان بە سیستمی حجزکردنی پێشوەختە کاردەکەن، واتە پێش حجزکردن کارتەکان وادەی دیاریکراو بۆ هاتن و ڕۆیشتنی شەمەندەفەرەکان ، هەروەک داواشی لە سەردانکەران و گەشتیاران کرد ئاگاداری کاتی ڕۆشتنی شەمەندەفەرەکە بن ، چ لە بەغداوە بێت یان بەسرە یان گەڕانەوە لە پارێزگای کەربەلا، بەمەبەستی ڕێکخستنی کاتی هاتنی بۆ وێستگە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە سەلامەتی و بێ کێشە و بێ قەرەباڵغی سەردانەکەی ئەنجام بدات.
لە درێژەی قسەکانیدا کەعبی ووتی:- سەردانکەران دەتوانن لە ڕێگەی سۆسیال میدیاو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاتی چون و هاتنی شەمەندەفەرەکان بزانن،کە کاتەکانی ڕۆیشتنی شەمەندەفەرەکان و بەرنامەکانی یارمەتی سەردانکەران دەدات بزانن چۆن بێنە شاری کەربەلا و بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان.