سەحاف: ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ چین لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 48 ملیار دۆلار بووە

سیاسی
  • 26-08-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ شەممە "ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،ئاشکرایکرد کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 48 ملیار دۆلار بووە.
    سەحاف لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-سبەی یەک شەممە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ لایەنی چینی بە بۆنەی تێپەڕبوونی (65) ساڵ بەسەر پەیوەندییە هاوبەشە دووقۆڵیەکان ئاهەنگ دەگێڕێت. سەحاف لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە:- ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چین لە ساڵی 2022 لە (48.5) ملیار دۆلار تێپەڕاندوە . 
    لە درێژەی قسەکانیدا سەحاف ئەوەشی خستۆتە روو :-پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات لە 25ی ئابی 1958 دەستیپێکرد،کاتێک حکومەتی چین و عێراق بڕیاریاندا پەیوەندی دیپلۆماسیەکانی دروستبکەن و لەسەر ئاستی باڵیۆز نوێنەرایتەکانیان بکەنەوە .
    هەوەک سەحاف لە بەیاننامەکەیدا روونیکردۆتەوە :-کە یەکەم باڵیۆزی عێراق لە چین "عەبدولحەق فازل" بوو،کە بڕوانامەی دەستبەکاربوونی لە 23/3/1960لەلایەن بەڕێز "نەجیب روبەیعی" سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجومەنی سەروەری عێراقەوە واژۆکراوە، و پێشکەشی حکومەتی ئەوکاتەی چین لە 27/4/1960 کراوە بۆ دەستبەکاربوونی وەک یەکەم باڵیۆزی عێراق لەچین.