بەغداد - INA
وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی، ئەمڕۆ شەممە، ئاڕاستەی زیادكردنی لیژنەكانی چاودێری بۆ كاری ئۆتۆمبێلی كرێ لە دەروازە سنوورییەكان كرد.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری گواستنەوە ڕەزاق محیبس سەعداوی، ئاڕاستەی زیادكردنی لیژنەكانی چاودێری لە دەروازە سنوورییەكان كرد بۆ ڕێكخستنی كاری تاكسی و هاتووچۆی سەردانكەران، و هەروەها جەختی لە پێویستی ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنی سەردانكەران و كۆنترۆڵكردنی نرخی كرێ و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان كردەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەعداوی ڕێنمایییەكی بەپەلەی بۆ كۆمپانیا تایبەتەكانی گواستنەوە و گواستنەوەی گەشتیاران و شاندەكان دەركرد، بەمەبەستی زیادكردنی ژمارەی ئەو پاسانەی كە سەردانكەران لە دەروازە سنوورییەكانەوە دەگوازنەوە، بەتایبەت دەروازەی شەلەمچە، هەروەها بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كاری لیژنەكان و تیمەكانی چاودێری كۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت، بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی گواستنەوەی سەردانكەران بە ئاستێكی بەرز.
ڕوونیشیكردەوە: كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی سەرنشین و شاندەكان بە زیاتر لە 700 پاس بەشدار دەكات لە گواستنەوەی سەردانكەران، لە چوارچێوەی ئەو میحوەرانەی كە لە پلانی خزمەتگوزاری بۆ سەردانی چلە دەستنیشانكراون.
راشیگەیاند: كۆمپانیاكە كار لەسەر بەهێزكردن و چڕكردنەوەی كارەكانی دەكات لە دەروازەكان و شاهیدی لێشاوی زۆری سەردانكەرانن بە تایبەت لە دەروازەی شەلەمچەیە، و گواستنەوەیان بۆ وێستگەی شەمەندەفەری بەسرە، و پاشان لەلایەن كادیرانی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینەوە گواستراونەتەوە بۆ پارێزگای كەربەلای پیرۆز بۆ یادكردنەوەی مەراسیمەكانی سەردانی چلە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە وەزیر فەرمانی بە كۆمپانیای گشتی بەڕێوەبردنی گواستنەوە كرد بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی گواستنەوەی سەردانكەران لە دەروازەكان، بە زیادكردنی ژمارەی لیژنەكانی چاودێری و تیمەكانی پشكنین لە سەرجەم دەروازەكان بۆ گواستنەوەی سەردانكەران، و دڵنیابوون لە جوڵەی گواستنەوەیان بە شێوەیەكی ئاسان و ڕێگریكردن لە ئیسغلالكردنیان بە بەرزكردنەوەی نرخی كرێی گواستنەوەیان لەلایەن كەسانی نەفس نزمەوە.