عێراق ستایشی هەڵوێستی دانیمارك دەكات بە پێشكەشكردنی بڕیارێك كە سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە تاوان دادەنێت

سیاسی
  • 26-08-2023, 19:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن، ئەمڕۆ شەممە، ستایشی هەڵوێستی دانیماركی كرد بە پێشكەشكردنی بڕیارێك كە سوتاندنی قورئانی پیرۆز بە تاوان دادەنێت.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ستایشی هەڵوێستی حكومەتی دانیمارك و ئەو هەنگاوە یاساییەی كرد كە بە خستنەڕووی بڕیارنامەیەك سووتاندن یان سوكایەتیكردن بە قورئانی پیرۆز بە تاوان دەزانێت، لەگەڵ كتێبە ئاسمانیەكانی دیكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە لە كاتی ئاڵوگۆڕی پەیامی نێوان جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و وەزیری دەرەوەی دانیمارك لارس لوكە ڕاسموسن هات.
    ئاشكراشیكرد: فوئاد حسێن پێشوازی لە هەنگاوەكەی حكومەتی دانیمارك كرد، كە پێگە و ڕێزی خۆی بۆ كتێبە ئاینیەكان دەپارێزێت، كە لەلایەن زۆرێك لە كۆمەڵگاكانی جیهانەوە بە پیرۆز دادەنرێن، كە توڕەن بەو كردەوانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە هەندێك لە وڵاتانی ئەوروپادا ڕوویاندا.
     بەپێی بەیاننامەكە، حسێن جەختی لەوەشكردەوە: كە حكومەتی عێراق ڕێز لەو ئازادی ڕادەربڕینە دەگرێت كە لە دەستووری دانیماركدا دیاریكراوە، بەڵام ئەمە مافی ئەوە نادات كە سووكایەتی بەو پیرۆزییانە و كتێبە ئاسمانییانە بكرێت، كە لەلایەن ملیۆنان موسڵمان و كەسانی دیكە لە سەرانسەری جیهان ڕێزیان لێدەگیرێت، و وتیشی: ئەو كردەوانە ڕق و كینە بەهێز دەكەن و هەڕەشە لە پێكەوەژیانی ئاشتییانە دەكەن و هەروەها كاریگەرییان لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و ئەوروپی هەیە.
    راشیگەیاند: هیوادارین بە زووترین كات یاسا نوێیەكە پەسەند بكرێت، و هانی ئەم هەنگاوەش دەدەین.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی دانیمارك جەختی لەوەكردەوە: ئەو جۆرە ڕەفتارانە نوێنەرایەتی كۆمەڵگای دانیماركی ناكەن و ئازادی ڕادەربڕین پایەی دیموكراسی ئازادە، و وتیشی: حكومەتی دانیمارك نمونەیەكی هەیە بۆ تاوانناساندنی بایەخی ئایینی و پاراستنی مافەكانی پەیوەست بە قورئانی پیرۆز و كتێبە ئاسمانییەكانی دیكە.