بەغداد/ INA
دەستپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە فەرمانبەرەکانی توانیویانە خەزنەدارێک دەستگیربکەن کە نەختینەی زەوی بەنداوی کوتی لە پارێزگای واست دزیبوو.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی خەزنەدارێکی دەستگیرکردووە کە پارەی پسوولەکانی زەویەکانی بەنداوی کوتی دزیبوو، هەروەها تۆمەتبارەکە دانینا بەوەی کە 65 ملیۆن دیناری لە خاوەن زەوەیە وەرگرتووە لەپاش دەوامی فەرمی و بەقسەی خۆی لەیادی چووە کە پارەکە لە بانک دابنێت.
وتیشی کە پەڕاوی فەرمی بۆ بابەتەکە کراوەتەوە بۆ کەلوپەلەکان و تۆمەتباریش بەرەوڕووی دادگا دەکرێتەوە.