بەغداد/ INA محمد تاڵبی
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ناوی زیاترلە یەک ملیۆن دەنگدەری نوێکردووەتەوە لە سەرانسەری عێڕاقدا.
سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن عمادجمیل بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تەواوبووە وتیشی کە ژمارەی ئەوانەی ناوەکانیان نوێکردووەتەوە بەمشێوەیەیە: نەینەوا: 159925٫بەغداد،کەرخ:115281بەغداد،ڕەسافە: 98682، کرکوک :80544 ، سڵاح الدین :69918، اربیل : 65468،سلێمانی :64990، ئەنباڕ 51759٫دیالە:49368،بەسڕە 47569٫زیقاڕ:33420، بابل :31758،دهوک :29877٫نەجەفی شکۆمەند :29456٫، دیوانیە :22304٫.میسان :20126٫واست:14295.
وتیشی کە کۆی ژمارەکە دەکاتە ملیۆنێک و 31هەزار و605 دەنگدەر.
ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆی ئەو ئاوارانەی کە ناوەکانیان نوێکردووەتەوە دەگاتە 3399 ئاوارە.