بەغداد/ ـINA
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پیرۆزباییکرد لە وڵاتی هیندستان بەبۆنەی نیشتنەوەی کەشتی ئاسمانیەکەی بەسەرکەوتوویی لەسەر مانگ.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری وڵاتی
هندستان ناریندرا مودی کرد بەبۆنەی نیشتنەوەی کەشتیە ئاسمانیەکەی وڵات چاندرایان-3 بەسەرکەوتوویی لەسەر مانگ.
وتیشی کە سەرۆک وەزیران لە بروسکەی پیرۆزباییەکەدا هیوای خواست کە هندستان سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنێت لە بوارەکانی زانستدا.