بەغداد/INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر پەیڕەوکردنی ڕێکاری پێویست بۆ دابینکرنی خۆشگوزەرانی بۆ
دانیشتووانی کەربەلا.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ سەردانێکی شاری کەربەلای پیرۆزی کرد بۆ شارەزابوون لەڕەوشی شارەکەو ئامادەسازیەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی ئیمامی حوسەین سەلامی خودای لێبێت.
وتیشی کە پارێزگاری کەربەلا نسیف جاسم ختابی وژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و فەرماندەسەربازیەکان لەپێشوازیدا بوون ، لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیشدا باس لە ڕەوشی خزمەتگوزاریەکان و لایەنی ئەمنی و ئامادەسازیەکانی پێشوازی لە زیارەتکاران کرا.
سەرۆک کۆمار لە میانەی کۆبوونەوەکەدا
خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەم سەردانەو ئاماژەشی بەوە کرد کە شاری کەربەلای پیرۆز پەڕتووکێکە لە قوربانیدان و پاڵەوانێتی کە گڕی پیرۆزی ئیمامی حوسەینی لێیە (س).
وتیشی کە پێویستە گرنگی بە پارێزگاکە لە هەموو ڕووگەکانی خزمەتگوزاری و ئەمنیەوە بدرێت و خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتووانی شارەکە دابینبکرێت.