بەغدا -INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی رایگەیاند لەماوەی 200 رۆژ زیاتر لە (700000) هەزار نەشتەرگەری لەعێراق ئەنجامدراوە و لەكاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە بەرنامەی چوون بۆ دەرەوەی وڵات هێشتا كاری پێدەكرێت و بوونی گرێبەست لەگەڵ نەحۆشخانەكانی ئوردن و توركیان وهیند پشتراستكردەوە.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو نەشتەرگەریانەی كە لە دەرەوەی عێراق ئەنجام دەدرێن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بۆیان لە ناوخۆدا زۆر كەمە، ئاماژەی بەوەشكرد : زۆر نەشتەرگەری لە ناوخۆی عێراق ئەنجام دەدرێت، بەو پێیەی 730 هەزار نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت لە ماوەی 200رۆژدا لە ناوخۆی عێراق ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەك ملیۆن و 300 هەزار هاوڵاتی لە نەخۆشخانەكاندا پاڵكەوتوون، جگە لە تۆماركردنی 27 ملیۆن سەردانی بۆ دامەزراوە تەندروستییەكان و ئاماژەی بەوەشكرد : سەدان هەزار كەس هەن كە پشكنینی تیشكی و سۆنۆگرافی و ئەوانی دیكەیان بۆ كراوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : وەزارەت بەرنامەی دامەزراندنی پزیشكی هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشییە زگماكییەكانی دڵ بۆ منداڵان، بەو پێیەی تیمە بیانییەكان سەردانی نەخۆشخانەكانی حللە و كەربەلای پیرۆزیان كرد، هەروەها نەخۆشخانەی ئیبن بەیتار و ڕوونیشیكردەوە : ئەو تیمانە لە هەریەكەیاندا 50-70 نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن سەردانی نەخۆشخانە بە ڕێژەیەكی باشی سەركەوتن.
جەختیشی لەوە كردەوە كە تیمی بیانی بەشێوەیەكی وەرزی دێن بۆ چارەسەركردنی شێواویی بڕبڕەی پشت و ئێسكەكان لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا، ئەمە جگە لە كێشەی چاندنی قژ لە نەخۆشخانەی ئیبن هەیسەم و حكومەت هەموو خەرجییەكان لە ئەستۆ دەگرێت، ئاماژە بەوە دەكات بەرنامەی چوون بۆ دەرەوەی وڵات هێشتا كارایە، هەندێك حاڵەتیشمان هەیە كە پێویستیان بە گەشتكردنە بۆ دەرەوەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتەكە گرێبەستی لەگەڵ نەخۆشخانەكانی ئوردن و توركیا و هیندستان هەیە، هەروەها لەلایەن پزیشكە ڕاوێژكارەكانەوە لە وەزارەتی تەندروستی هەڵدەسەنگێندرێت، لەوێ ئەو حاڵەتانە دەنێرین كە پێمانوایە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی عێراق.