بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە خالید شوانی وەزیری داد راسپاردەكانی لیژنەی تەواوكردنی خوێندنی زیندانیان بۆ هەموو ئاستەكان پەسەند كرد و هاوكات ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی كرد بۆ كردنەوەی بنكەكانی تاقیكردنەوە لەناو بەشی چاكسازی.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : كە خالید شوانی وەزیری داد پەسەندی كرد ئەمڕۆ ڕاسپاردەكانی لیژنەی تەواوكردنی خوێندنی بەندكراوان بۆ سەرجەم قۆناغەكانی (سەرەتایی - ناوەندی - زانكۆ)، كە بریتی بوو لە كاركردن بۆ كردنەوەی ناوەندەكانی تاقیكردنەوە لەناو هەموو بەشەكانی چاكسازی و دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاویان بۆ خوێندن.
جێگری سكرتێری كاروباری كارگێڕی و دارایی - سەرۆكی لیژنەكە، بورهان قەیسی دووپاتی كردەوە كە وەزیر چەند ڕاسپاردێكی پەسەند كرد كە لەلایەن لیژنەكەوە خراوەتەڕوو، كە بریتی بوون لە پەیوەندیكردن لە وەزارەتی پەروەردە بۆ دابینكردنی سەنتەری تاقیكردنەوە لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی، هەروەها بۆ كردنەوەی قوتابخانەیەكی ناوەندی لە بەشی چاكسازی نەوجەوانان و بۆ ئەنجامدانی وۆرك شۆپی تایبەت بۆ پەروەردەكردنی وەبەرهێنەران.
لە درێژەی قسەكانیدا : لە چوارچێوەی ڕاسپاردەكاندا خول و وانەی بەهێزكردن بۆ قوتابیانی نەوجەوان دادەنرێت، كە لەلایەن فەرمانبەرانی وەزارەتی دادەوە دابین دەكرێت، بە شێوەیەك كە ناكۆكی نەبێت لەگەڵ كارە پیشەییەكانیان.