وەزارەتی ناوخۆ ڕێوشوێنی كەمكردنەوەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەگرێتەبەر

ئەمنی
  • 26-08-2023, 13:49
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستی كردەوە كە هاوكارییەكانی لەگەڵ نەخۆشخانەكان بەشداربووە لە كەمبوونەوەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤـ.
    وتەبێژی وەزارەتەكە  لیوا خالید موحەننا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ چەند ڕێكارێكی گرتۆتەبەر بۆ كەمكردنەوەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، لەوانە بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە بە دەزگای هەواڵگرییەوە، كە سەركردایەتیی كرد بۆ زیادبوونی ڕێژەی ئۆپەراسیۆنەكانی و چالاكییە سەرنجڕاكێشەكانی هەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندە تەندروستییەكان هەیە كە ئەم جۆرە چالاكییە ئەنجامدەدەن، وەك گۆڕین و چاندنی ئەندامەكانی مرۆڤـ، ڕوونیشیكردەوە هاوكاری لەگەڵ نەخۆشخانەكان بەشداربووە لە كەمكردنەوەی تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤـ.
    موحەنا دووپاتی كردەوە: دەستگیركردنی چەتەكانی تایبەت بە تاوانەكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤـ لە بەغدا و هەندێك لە پارێزگاكان و لە هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوە.