ستافان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا ئەم بابەتەی لەگەڵ پاڵپشتیكارە گەورە سیاسیو دیپلۆماسییەكەی سووریا تاوتوێكردو، جێگرەكەشی بۆ هەمان مەبەست سەردانی دیمەشقی كرد. گەڕێكی نوێی كۆبوونەوەكانی جنێڤ بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا (سێشەممە، دەستپێدەكات. ئەم گەڕەی كۆبوونەوەكان لەكاتێكدایە پێگەی دیمەشق بەهێزترە. هۆكاری بەهێزیی پێگەی دیمەشق بۆ پاڵپشتییە سەربازییەكانی رووسیا، ئێرانو هەندێك گرووپی چەكداری یارمەتیدەر دەگەڕێتەوە، كەیارمەتیی حكومەتی سووریایان داوە بۆ ئەوەی ناوچەیەكی بەرفراوان لەخاكی وڵاتەكەی كۆنترۆڵ بكاتەوە. ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەراورد بەرابردوو لاوازترە، چونكە كارتی فشاری كەمی بەدەستەوە ماوە، بەڵام رۆژی هەیینی، گرووپە ئۆپۆزسیۆنەكان رێككەوتن، شاندێكی یەكگرتوو رەوانەی جنێڤ بكەن، تاوەكو بەیەك دەنگ داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان بكەن.