بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەشی لە سەڵاح دین ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێكی هاوبەش لە لیوای 52ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە ئەنجامدانی ڕووپێوی و پشكنینی تەواو بۆ ژمارەیەك ناوچە و گوندی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، لەوانە گوندی خشامنە و گوندی حوسەینییە و بیر ئەحمەد.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە هێزێك لە لیوای ئاماژەپێكراو لەگەڵ هێزێك لە سوپای عێراق و بە پاڵپشتی فڕۆكەوانی سوپا بەشدارییان كردووە، جەختیشیكردەوە ئۆپەراسیۆنەكە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە هاوبەشانەدایە كە بە هاوبەشی بۆ ئاسایشی ناوچەكە دراوە لەگەڵ نزیكبوونەوەی سەردانەكەی ئەربەعینییە.