بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەناوبردنی دوو توخمی مەترسیداری داعشی لە كەركووك راگەیاند .
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە چوارچێوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەنجامدراوە بە ئامانجی بەدواداچوون بۆ پاشماوەی ئەو باندە تیرۆریستیانەی كە ماونەتەوە و پووچەڵكردنەوەی نیازەكانیان، وەك مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوكی بۆ ئەو بەرێوەبەرایەتییەی پێشتر باسكرا لەناوبردنی دوو توخمێكی سەر بە چەتە تیرۆریستییەكانی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێكیان لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە دەهات، هەروەها ناسنامەیەكی ساختەی پێبوو بۆ چەواشەكردنی هێزە ئەمنییەكانمان و بەنیازی ئەوە بوو بە قاچاخ بچێتە ناو پارێزگای كەركوك و بگاتە پارێزگای دیالە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەناو پارێزگاكەدا و قارەمانەكانی بەڕێوبەرایەتیەكە چاویان لێی بوو و لە ڕێگەی بۆسەیەكی ورد و درشتەوە دەستگیریان كرد كە لە كەركوك ئەنجامدرا و پووچەڵكردنەوەی ئەوەی كە پلانیان بۆ دانابوو و دووەمیان بەناو بەچكەشێرەكانی خەلافەتە و سوێندی بەیعەتیان بە چەتە تیرۆریستییەكان لە ساڵی 2014 و برای هەیە كە سەركردەی دیاری داعشن، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای بەدواداچوونی وردی مەیدانی و لە ڕێگەی هەماهەنگییەكی بەرز لەگەڵ فەوجەكەی كۆماندۆ لە قەزای لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركراوە و هێزی بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك و مەفرەزەیەك لە دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی.