بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دابەزینی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوا بۆ سبەینێ یەكشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوونە و پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێیە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی باكور كەمێك دادەبەزن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست دادەبەزن، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكوور و باشوور.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كەدۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەكانی باكوری وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە، هاوكات كەمبوونەوەی بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باشوور.