ئەنبار - INA
ئەمڕۆ شەممە شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا گەیشتە بنكەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتنە بنكەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.
ئەوەشی خستەڕوو : شاندەكە بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی روكن عەبدو لئەمیر یاڕەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی روكن قەیس موحەمەداوی بوون.