سەرۆک وەزیران پرسە و سەرەخۆشی لەوەزیری نەوت دەکات

سیاسی
  • 25-08-2023, 14:40
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پرسەنامەیەک ئاراستەی حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوت وخانەوادەکەی کردووە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیندڕاوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە وتێدا هاتووە: 
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە ئاڕاستەی جێگری سەرۆک وەزیران، وەزیری نەوت، حەییان عەبدولغەنی سەواد، و خانەوادەی بەڕێزیان دەکات، بەبۆنەی نەهامەتییە گەورەکەیان کە باوکی کۆچی دوایی کرد ودواتر لەرووداوێکدا کچ و خوشکەکەی گیانیان سپاردووە. انا لله وانا الیه راجعون.
    بەشداری خۆی لە خەم و پەژارەی بنەماڵە لە لەدەستدانی بە ئازاریان دەردەبڕێت، هیوای سەبر و دڵنەوایی بۆ وەزیر و بنەماڵەکەی و کەسوکارەکەی دەخوازێت، داوا لە پەروەردگاری دڵۆڤان دەکات کە کۆچکردوو بەلەهەشتی بەرینی خۆشاد بکات و سەبووریش بەکەس وکاری بدات.