پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سیاسی
  • 25-08-2023, 14:34
  • +A -A

    هەولێرـINA
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی وەزیری نەوت حەییان عەبدولغەنی کردووە. نووسنگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە وتێدا هاتووە: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز حه‌ييان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى باوكى و دواتر گيانله‌ده‌ستدانى كچ و خوشكێكى له‌ ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتوچۆدا.
    له‌م خه‌م و كۆسته‌ گه‌وره‌يه‌ و له‌م كاته‌ سه‌خته‌‌‌دا هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خۆيان و خێزان و كه‌سوكاريان بدات.