بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ژینگەیی وڵات کرا و جەختیان لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی بە پێی پێشینەکانی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام.
هەروەها باس لە ئامادەکارییەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵدا و گرنگی بەشداریکردنی عێراقییەکان لەم پرۆسە دیموکراسییەدا و کارکردن بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت و پاکی هەڵبژاردنەکان.
سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەسەر ئاسایشی سنوور کرد، وە جەختیان کردەوە لەسەر ڕێگەگرتن لە پێشێلکارییەکان بۆ سەر خاکی عێراق و سەروەریی نیشتمانی، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر قەیرانی ئاو کرد لە وڵاتدا لەگەڵ کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشکەوتنەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵی عێراق خرانەڕوو لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکان و بتەوکردنی ئاسایش و ئاشتی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.