تایبەت – ا ه ع پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا رایگەیاند: بەفەرمی رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندیدكردووە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند: "پارتی داد و گەشەپێدان بریاریدا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فەرمی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كاندید بكات كە بڕیارە لە رۆژی 24 ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوەبچێت".