بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی پێشبینی تێكڕای پلەكانی گەرمای كرد لە ماوەی مانگی ئەیلولی داهاتوودا، و ئاماژەی بەوەشدا: كە پلەكانی گەرمای تۆماركراو لە مانگەكانی تەمموز و ئابدا بەپێی ڕێژەی گشتی بووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە چارەكی یەكەمی مانگی تەمموزدا وڵات روبەرووی گەرمای وەرزی بووەوە كە لە چەندین ماوەدا قووڵتر بووەوە و دواتر پاشەكشەی كرد، وتیشی: لەماوەی سێ مانگدا، مانگی تەمموز تا كۆتایی مانگی ئەیلول، بەرزی و نزمی لە پلەكانی گەرمادا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە چارەكی یەكەمی مانگی تەمموزی ڕابردوودا هەبوو، كە كاریگەرییەكانی لەسەر وڵات ڕوونبوو، وتیشی: پلەكانی گەرما لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر جیاواز بووە، بەو پێیەی ناوچە هەیە 50 و 51 پلەی سەدی تۆماركردووە، لەكاتێكدا بەسرە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەریەك 49 و 48 و تەنانەت 47 پلەی سەدی تۆماركردووە.
راشیگەیاند: لە مانگی ئەیلولدا پلەكانی گەرما كەم دەبنەوە بە بەراورد بە مانگەكانی ئاب و تەمموز، و ڕوونیشیكردەوە: پلەكانی گەرمای ئێستا بە نزیكەی بەپێی ڕێژەی گشتییە.