سەرۆك وەزیران: عێراق هەلی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی هەیە و حكومەت پاڵپشتی و ئاسانكاری پێشكەش دەكات

سیاسی
  • 24-08-2023, 20:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی هەیە و حكومەتیش پاڵپشتی و ئاسانكاری پێویست پێشكەش دەكات، و وتیشی: حكومەت پڕۆژەیەك دادەمەزرێنێت كە لەگەڵ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێداندا یەكدەگرێتەوە.
    سەرۆك وەزیران لە میانەی دەستپێكردنی پڕۆژەی ریكسۆس بەغداد كە لەلایەن كۆمپانیای وەبەرهێنانی قەتەرییەوە جێبەجێدەكرێت، لە وتارێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پرۆژەی گەشتیاری ڕیكسۆس بەغداد یەكەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی هاریكاری نێوان عێراق و قەتەردا و وتیشی: قەتەر كۆمپانیا و ئەزموونی پێشەنگی وەبەرهێنانی هەیە.
    ئاشكراشیكرد: هاوكاری نێوان عێراق و قەتەر بە سەردانەكەی تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر دەستیپێكرد و ئەم پڕۆژەیەش دەبێتە هێمایەكی تەلارسازیی جیاواز، و ڕوونیشیكردەوە: دیزاینەكە ئیلهامی لە شوێنەوارە كولتوورییەكانەوە وەرگرتووەو شاكارێكی تەلارسازی شایستەی بەغداد دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەكە گەشتوگوزار و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دەبێت، و وتیشی: وەبەرهێنانی عەرەبی لە عێراق یەكێكە لە دەروازەكانی هاوبەشی و یەكگرتن و بەغدادیش ئەمڕۆ دڵی چالاكیی بازرگانی و كولتووری و سیاسی و ئابوورییە.
    سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە: عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی هەیە و حكومەتیش پاڵپشتی و ئاسانكاریی پێویست پێشكەش دەكات.
     هەروەها دووپاتیكردەوە: كە عێراق بنكەیەكی تۆكمەی سەرچاوە و دەرفەت و تواناكانی هەیە، و وتیشی: ئێمە پڕۆژەیەك دادەمەزرێنین كە یەكدەگرنەوە لەگەڵ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی بەڵێنپێدراودا.