بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی مالیزیا، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی فراوانكراویان واژۆكرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق عەبدولڕەزاق زوهێری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شاندی یەكێتیەكە بە ئامادەبونی سەرۆكی ژووری بازرگانی بەسرە ماجد موزان، لەگەڵ شاندی مالیزیا كۆبووەوە كە لەلایەن ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆمپانیاكانی كەرتی گشتی و بازرگانانی مالیزیاوە نوێنەرایەتی دەكرا.
زوهێری راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر پرسە گرنگ و بنەڕەتییەكان لە بابەتی پەرەپێدانی بازرگانی لە كەرتەكانی وزە و تەكنەلۆژیا و سیستەمی زانیاری، هەموو ڕێگایەك بۆ كەرتی پیشەسازی مالیزیا، و وەستان لەسەر ئەزموونی مالیزیا لە كەرتەكاندا، لەگەڵ خواستی كۆمپانیاكانی مالیزیا بۆ هاتنە ناو بازاڕی عێراق.