بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیركردنی دوو داواكراوی تیرۆریستی داعش و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە بەدواداچوونی وردی مەیدانی لە چوارچێوەی كەرتی بەرپرسیارێتیدا، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایش لە سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، توانیان تیرۆریستێكی داعش دەستگیر بكەن، كە بەشداریكردووە لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە ماوەی (2010-2014) لە ناحیەی جورف نەسر، بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/ تیرۆر)ی دادگای لێكۆڵینەوەی حلە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە ئامادەبوونی لە پارێزگای سلێمانی، و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری دروست لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بابل سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی، دەستگیركراوە.
ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی میسان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراوە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4/ تیرۆر) لەڕێگەی بوونی لە قەزای قەلعەساڵح سەر بە پارێزگای میسان، لەوێ بەشێوەیەكی ئاسایی رادەستی لایەنی تایبەتمەند كرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی لە هەردوو پارێزگای بەغدا و موسەننا توانیان دوو بازرگانی ماددە هۆشبەر دەستگیربكەن، بەپێی دوو فەرمانی دەستگیركردن كە بەپێی ماددەی (28) ماددەی هۆشبەر لە دژیان دەركراوە، كە بە هەڵگرتنی ماددەی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و تۆمەتبارەكان ڕادەستی لایەنی تایبەتمەند كراون.