پۆلیسی سەڵاحەدین: بەرنامەیەكی فراوان هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 24-08-2023, 17:07
  • +A -A

    سەڵاحەدین - INA - فولەیح عوبەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین لیوا قەندیل خەلیل محەمەد جبوری، بەرنامەیەكی فراوانی ئاشكراكرد بۆ پاڵپشتیكردنی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان و چارەسەركردنی بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان.
    جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەماهەنگییەكی زۆر هەیە بەپێی بەرنامەیەكی تەواو لە نێوان فەرماندەیی پۆلیس و كاری هەواڵگریدا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان كە هاتووتە ناو پارێزگاكە، و تەئكیدیكردەوە: لە گرنگیپێدانی وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی خۆجێی بەم مەلەفە و هەروەها كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكی ماددە هۆشبەرەكان و سەنتەری چارەسەركردن و ئاساییكردنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەرنامەیەك هەیە بۆ گرێبەستی كڕینی سەگی پۆلیسی تایبەت بە مادەی هۆشبەر، هەروەها كڕینی ئامێری تایبەت بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكان، هەروەك چالاككردنی كاری هەواڵگری بەمەبەستی بەرزكردنەوەی سەرجەم ڕێكارەكان بۆ بەرەنگاربوونەوە و سنوورداركردنی ئەم دیاردە نامۆییە و ئەنجامە پێشكەوتووەكانیش لەم ڕووەوە هەیە.
    هاوكات فەرماندەی پۆلیس تەئكیدیكردەوە: سەردانەكەی بۆ بنكەی پۆلیس لە ناحیەی زڵوعیە لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ بوو بۆ ئامادەكردنی بنكەی پۆلیس و فەرمانگەی فریاكەوتن لە باشوری پارێزگاكە، بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لەلایەن پۆلیسی پارێزگاوە بە چالاككردنی كارەكانی خاڵی پشكنین و وەرگرتنیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خاڵەكانی پشكنین لە فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین، جگە لە چالاككردنی كارەكانی فریاكەوتن و پاسەوانی، و وتیشی: پێویستە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لە ناوەوە یان نزیك شارەكاندا بن و هێزەكانی فریاكەوتن لە دەرەوەی شارەكە لاببرێن.
    راشیگەیاند: لە ئێستادا هەماهەنگی لە نێوان فەرماندەیی پۆلیس و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكاندا هەیە بۆ كردنەوەیان لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و گرنگیدان بە كاروباری شەهیدان و برینداران و گرنگیدان بە كاروباری ئیداری و كردنەوەی فەرماندەیی فریاكەوتن و بەهێزكردنی شوێنەكان و ئامادەیی شەڕ و هەروەها گرنگیدان بە بژێوی شەركەران و بەدواداچوونی كێشەكانیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: قۆناغی ئێستا قۆناغی ئاسانكارییە بۆ مامەڵەی ئیداری بۆ هاوڵاتیان لە ڕێگەی تەواوكردنی بەڵگەنامەكانی لێكۆڵینەوە و جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن، و وتیشی: كاركردن لە هەموو بنكەكانی پۆلیس لە پارێزگای سەڵاحەدین بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی بەرنامەی وەزارەتی ناوخۆ، كە ئامانجی ڕادەستكردنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگاكەیە.