سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی یادی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی كرد

سیاسی
  • 24-08-2023, 16:29
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بۆنەی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، پیرۆزبایی خۆی ئاراستە کرد.
    سەرۆك كۆمار ، لە تویتەکەیدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا ڕایگەیاندووە : "بەبۆنەی نەوەد ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزەرانی سەرتاسەری وڵاتەکەمان دەکەین".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێوە ڕۆڵی گرنگیان لە چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا و خزمەتکردنی هاوڵاتیان وەبیر دێنینەوە، هەروەها ئەو شەهیدانەمان لەبیرە لەنێوانیاندا کە گیانیان بەخشی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی ئەرکی مرۆیی خۆیان".