بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، خواستی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ کۆمپانیاکانی مالیزیا بۆ ئەوەی بەشداری لە بنیاتنانی ژێرخانی عێراق بکەن، هاوکات ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیانی مالیزیا کە ئارەزووی سەردانی شوێنە ئاینییەکان و مەزارگە پیرۆزەکان دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ،، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازیکرد لە وەزیری دەرەوەی مالیزیا، زامبری عەبدولقادر و شاندی یاوەری"لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی گشتیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بوو، هەروەها ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوبەشی، بۆ بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆست، هەروەها تاوتوێکردنی هاوکاری لە بوارەکانی گەشتیاری، ئایینی، پەرەپێدانی دیپلۆماسی، پیشەسازی و کشتوکاڵ".
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە "کۆمەڵێک هاوبەشی کولتووری و هەڵوێستی نزیک کرد کە هەردوو وڵات پێکەوە دەبەستنەوە"، جەختیکردەوە "ویستی حکومەت بۆ ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ کۆمپانیاکانی مالیزیا بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری، و هاوکاریی ئابووری و ئاسانکاری زیاتر بۆ دابینکردنی خوێندکارانی عێراقی لەسەر سکۆلەرشیپ بۆ مالیزیا."
ناوبراو "ئامادەیی عێراق بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیانی مالیزیای دەربڕی کە ئارەزووی سەردانی شوێنە ئاینییەکان و مەزارگە پیرۆزەکان دەکەن و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دابین بکات"، ئاماژەی بە "پێویستی چەسپاندنی هاوکاریی دوو قۆڵی، لە ڕێگەی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی، بۆ ڕاگرتنی وتاری توندڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلکاریانەی کە هەوڵی تێکدانی پیرۆزییەکانی ئیسلامی، و هاندەری ڕق و کینە دەدەن
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی مالیزیا "پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێستەکانی عێراق و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەروەها بڕیاری کردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی مالیزیا لە بەغدای گەیاند، جەختی لەسەر "ویستی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی هاوبەشی مالیزیا" گەیاند لیژنەی نێوان هەردوو وڵات”.