بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە دووپاتی کردەوە کە مالیزیا بڕیاری داوە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا بکاتەوە.
وەزیری دەرەوە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا مالیزییەکەی، داتۆ سری دزەمری، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو ڕایگەیاند، "دەستمان خستە سەر پرسی کردنەوەی باڵیۆزخانەی مالیزیا لە عێراق، هەروەها پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ هاوڵاتیانی هەردوو وڵات، و تاوتوێکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە عێراق، کە بانگهێشتنامەیەک نێردراوە بۆ کۆمپانیاکانی مالیزیا لەم بارەیەوە.
ڕوونیشیکردەوە، "ئەزموونی کۆمپانیای نەوتی مالیزیا، ترۆناس، ئەزموونێکی سەرکەوتوو بوو"، ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی کۆمپانیاکانی مالیزیا کرا کە فڕۆکەخانەکان بەڕێوەدەبەن، ئەمە جگە لەوەی باس لە بازاڕی نەوتی مالیزیا و چۆنیەتی دەستگەیشتن بەو فڕۆکەخانە کرا".
ناوبراو وتیشی: باسمان لە کاروباری ئابووری و کولتووری و گەشتوگوزاری ئایینی کرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە ڕووی ئایین و ئەزمونی فیدراڵیەوە خاڵی هاوبەش لە نێوان گەلی عێراق و مالیزیادا هەیە".
و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیرادەیەکی سیاسی هەیە بۆ قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
لای خۆیەوە، داتۆ سری دکتۆر زامری، وەزیری دەرەوەی مالیزیا "ویستی مالیزیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی، ئاماژەی بەوەدا کە "ئامانجی سەردانەکە کردنەوەی باڵیۆزخانەی مالیزیایە لە عێراق، و هیوادارە وا بکات لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بە چاودێری سەرۆکوەزیرانی مالیزیا هەوڵەکان بۆ قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵدان بۆ چوونە ناو هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە بەبێ پێویستی بە ڤیزەی چوونە ژوورەوە"، ڕوونیشیکردەوە "بۆ گەیشتن بە هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا و بەدیهێنانی کارنامەی ئاشتی بۆچوونی هاوبەش هەیە".