بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بەشر خەساونە، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستەبەرکردنی سنوورە هاوبەشەکان تاوتوێی کرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ئوردن، لەگەڵ بەشر خەساونە سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە ”ئاماژەی بەوەدا کە "وەزیری ناوخۆ ، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سڵاوی سەرۆکوەزیران محەمەد شەیاع سودانی و حکومەتی عێراق بە ئوردنی برا، پاشا، حکومەت و گەل گەیاند
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ کران و ڕێگاکانی کاراکردنی ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا، بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئەمنی، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بەرزبکاتەوە، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، دەستەبەرکردنی هاوبەش لە سنوورەکان و تاوانەکانی سنوور بەزاندن”.