سەرۆك كۆمار بۆ باڵیوزی سوری جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد

سیاسی
  • 24-08-2023, 11:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ سوریا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پرسەکانی جێی نیگەرانی هاوبەش کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "عەبدللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری پێشوازی لە سەتام جادان دەندەح باڵیۆزی سوریا لە عێراق کرد".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "باڵیۆز سڵاوی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریای گەیاندە سەرۆک کۆماری عێراق.
    سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بە شێوەیەک کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و گەلان بکات و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەرز بکاتەوە".
    لە بەرامبەردا باڵیۆزی سوریا ئاماژەی بەوەدا، "پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی دوولایەنەی بنیاتنەر لەگەڵ عێراق بە شێوەیەک کە خواستەکانی دوو گەلی برا بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بەدیبهێنێت".