بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی و شاندێكی بانكی نێودەوڵەتی تاوتوێی پێشینەكانی پەرەپێدان و پاڵپشتیكردنی بەرنامەی حكومەتیان كرد.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری دارایی تەیف سامی پێشوازی لە جێگری سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا فەرید بلحاج و بەڕێوبەری هەرێمی بۆ وڵاتانی خۆرهەڵات ژان كرستۆف كاریە و ژمارەیەك پسپۆڕی تایبەتمەندی بانكەكە كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، ئەولەویاتەكان بۆ پڕۆژەكانی گەشەپێدان و ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی بانكی نێودەوڵەتی تاوتوێ كران بۆ بەهێزكردنی كەرتی دارایی و بازرگانی و باشتركردنی ژینگەی وەبەرهێنان، هەروەها جەختكرایەوە لە بەردەوامی هەماهەنگی دوولایەنە بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوام، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر پشتگیرییەكانی بانكی ناوەندی بۆ بەرنامەی حكومەت بۆ بەدیهێنانی چاكسازی ئابووری لە عێراق.
تەیف سامی ئاماژەی دا، بە هەوڵ و پلانەكانی وەزارەت بۆ خێراكردنی چاكسازییە دارایی و بانكییەكان، هاوتەریب لەگەڵ دیدگای حكومەتی عێراق بە ئامانجی پتەوكردنی ڕۆڵی سەرەكی خۆی لە ڕێگەی چەسپاندنی بناغەكانی ئابووریی نیشتمانی و دروستكردنی هاوسەنگی ئابووری و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوەكە لە سیاسەتی دارایی لە عێراقدا.
لای خۆیەوە بلحاج، ئامادەیی بانكی نێودەوڵەتی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست لە شارەزاییانەوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و چاكسازییە بنەڕەتییەكان بە سەرۆكایەتی حكومەتی عێراق بەرەو بەهێزكردنی هەیكەلی ئابووری عێراق.