شێخ خەزعەلی بۆ پلاسخارت تەئكیدی لە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق كردەوە

سیاسی
  • 23-08-2023, 20:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكەی تاوتوێ كرد.
    بزووتنەوەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی لە نوسینگەی خۆی لە بەغداد پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
    لە میانی دیدارەكەدا خەزعەلی جەختیكردەوە: لەپێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و وڵاتانی جیهان گرنگی پێبدەن، بۆ ئەو بڕیارانەی دراون بە ئامانجی سەپاندنی شكۆی دەوڵەت و سەقامگیری لە هەموو بوارەكاندا.
     هەروەها تەئكیدیكردەوە: لە پێویستی هەموو هەوڵێك بۆ ئاسانكاری بۆ گەڕانەوەی ئێزدییە ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان، و بەشداری نەكردنی بەرژەوەندییە سیاسییەكان لەم هاوبەشە كۆمەڵایەتییە گرنگەدا.
    لای خۆیەوە پلاسخارت ڕێزی خۆی بۆ ئەو بۆچوون و بابەتانە دەربڕی كە لەلایەن سەماحەتی شێخ خەزعەلی بۆ بەرژەوەندی باڵای وڵات پێشكەشكراون.