بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: زامبری عەبدولقادر وەزیری دەرەوەی مالیزیا گەیشتە بەغداد.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: زامبری عەبدولقادر وەزیری دەرەوەی مالیزیا بە سەردانێكی فەرمی دوو ڕۆژە گەیشتە بەغداد، لەو ماوەیەدا لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.