بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كاغەزی دارایی و سەنتەری نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی ڕێككەوتنێكیان واژۆكرد بۆ بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنانی دارایی و پەرەپێدانی چالاكییە ئابوورییەكان لە كوردستان.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری سلێمانی، سەرۆكی دەستەی كاغەزی دارایی فەیسەڵ ئەلهیمس و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی سەعد عەبدولقەهار شێخ، ڕێككەوتنێكیان واژۆ كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دارایی و وەبەرهێنان و پەرەپێدانی چالاكییە ئابوورییەكان لە كوردستان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژییەكدایە بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لەڕێگەی بەهێزكردنی ژینگەی ئابووری و فراوانكردنی بنكەی وەبەرهێنان، بەو پێیەی ڕێككەوتنەكە چەندین ئامانجی لەخۆگرتوە، لەوانە بەهێزكردنی ڕۆڵی بانكی ناوەندی عێراق لە پاڵپشتیكردنی دەستپێشخەریی پەیوەست بە دامەزراندنی سەنتەری نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە دەستەو سەنتەر بەپێی ڕێككەوتنەكە كاردەكەن، بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لەبوارەكانی یاسایی و كارگێڕی و تەكنیكی، بۆ بەرزكردنەوەی چالاكی وەبەرهێنان لە بواری كاغەزی دارایی لە هەرێمی كوردستان، جگە لەوەی هەوڵی هاوبەش دەدەن بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنەران و پەرەپێدانی كەشوهەوا.