بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە تەواوكردنی پلاتفۆرمی بەدواداچوونی دارایی بودجە هەنگاوی یەكەمە بۆ چاكسازی لە سیستەمی دارایی عێراقدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد تایبەت بە پێداچوونەوە بە پلاتفۆرمێكی ئەلیكترۆنی كە بە هەوڵی كەسی دیزاین و جێبەجێكرا بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر تەمویلی بودجە و پلاتفۆرمەكە لەلایەن لیژنەیەكەوە بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامێتی دەزگا كەرتییەكان و ژمارەیەك وەزارەت و پارێزگا ئامادەكرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی داتای نیشتمانی جێبەجێكرا، كە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت بەدواداچون بكرێت لەسەر جێبەجێكردنی بودجەی وەزارەتەكان و پارێزگاكان و دەزگا حكومییەكان كە پەیوەندییان بە وەزارەتەوە نییە و دەرگاكانی خەرجكردن تێیدا.
هەروەها سودانی، سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی ئەو كەسانەی كرد كە كار لەسەر تەواوكردنی ئەم پلاتفۆرمە دەكەن و بە هەنگاوی یەكەمی چاكسازی لە سیستەمی دارایی عێراقدا وەسفی كرد لە ڕێگەی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دۆسیە گرنگەدا، و فەرمانی كرد كە بڵاوبكرێتەوە بەسەر یەكەكانی خەرجكردن لە هەموو وەزارەت و دەزگا حكومییەكاندا.
هاوكات سودانی ئاماژەی بەوەدا: كە بەرنامەكە میكانیزمێكی ئەلیكترۆنییە تەواوی زنجیرەی دارایی بودجەی گشتی دەگرێتەوە و دڵنیابوون لە دابینكردنی داتای نوێكراوە لەلای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یان هەر لایەنێكی بەرپرس كە بیەوێت زانیاری بەدەست بهێنێت، هەروەها دەتوانێت ناوەندەكانی كەموكوڕی و دواكەوتن دەستنیشان بكات.
سەرۆك وەزیران جەختیشیكردەوە: لەسەر ئەوەی بەرنامەكە چوارچێوەی كاری نوێ دادەمەزرێنێت، كە وردی و شەفافییەتی زیاتر بۆ ڕێگاكانی خەرجكردنی پارەی گشتی زیاد دەكات و بەشداری دەكات لە پشتیوانیكردنی كۆنترۆڵی دارایی و بەدواداچوون بۆ قەبارەی دارایی لە چوارچێوەی ئامادەكاری و جێبەجێكردنی پێشینەكانی بەرنامەی حكومەت لە كەرتە جیاوازەكاندا.