حەشدی شەعبی گروپێكی تیرۆریستی لە سێ پارێزگادا لەناو دەبات

ئەمنی
  • 23-08-2023, 19:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ چوارشەممە، لەناوبردنی گروپێكی تیرۆریستی داعشی لە 3 پارێزگا ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆرایەتیدا.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوای پشتبەستن بە خوای گەورە و بە هێزی پاڵەوانەكانمان لە یاریدەدەرێتی هەواڵگری و زانیاری لە هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگاكانی (نەینەوا - سەلاحەدین - كەركوك) ، لە بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ئۆپەراسیۆنی پێنجەمی ڕێگریكردن ئەنجامدرا كە بووە هۆی لەناوبردنی گروپێكی تیرۆریستی كە 11 ئەندامی پاشماوەكانی "داعش"ی تێدابوو بەپێی ماددەی 4 تیرۆر.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنەكە دوای بەدواداچوونێكی ورد و هەوڵێكی هەواڵگریی بەرز و لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سەردانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) ئەنجامدرا، رونیشیكردەوە: دەستگیركراوەكان بەگوێرەی پرۆسەیەكی یاسایی و گونجاو مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە، ئەمەش ئەو دەستكەوتە زیاد دەكات بۆ تۆماری دەستكەوتەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕێكخراوە تیرۆریستییەدا.
    تەئكیدیشیكردەوە: دەزگای هەواڵگری و یاریدەدەرێتی زانیاری حەشدی شەعبی بانگهێشتتان دەكات بۆ ناردنی راپۆرت لەسەر هەموو گروپە تیرۆریستییە شكستخواردووەكان و چەتە تاوانكارییە ڕێكخراوەكان لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ژمارە 481، چونكە دەزانن ناسنامەی ئەو پەیوەندییە بە نهێنی دەمێنێتەوە.