بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕوونكردنەوەی دا سەبارەت بە گرتەیەكی ڤیدیۆ ژمارەیەك عێراقی ڕفێندراو لە ئێران.
وتەبێژی وەزارەت سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆی ژمارەیەك عێراقییان بڵاوكردەو لە ئێران كە لە نزیك سنووری ئێران و توركیا ڕفێندرابوون و لە بەرامبەر پارە لەلایەن ڕفێنەرەكانەوە ئازادكراون، وتیشی: ئەم گرتە ڤیدیۆیە دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتێكی ڕفاندن لە تەمووزی 2023.
ئاماژەی بەوەشدا: لایەنە ئەمنیە تایبەتمەندەكانی هەردوو وڵات و باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بەدواداچوون بۆ ئەو كەیسانە دەكەن بۆ سنوورداركردنیان، بەتایبەتی لەو كاتەوەی كە كردەوەی ساختە ئەنجام دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی پارە، و داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە دوای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و كەسانی نامتمانەكراو نەكەون بۆ ئەوەی نەكەونە دەستی چەتەكانی دەرەوەی یاسا.