سەرۆك كۆمار جەخت لەپێویستی بەكارهێنانی سیستمی مۆدێرنی ئاودێری دەكاتەوە

سیاسی
  • 23-08-2023, 16:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەپێویستی بەكارهێنانی سیستمی مۆدێرنی ئاودێری كردەوە.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لە وەزیری كشتوكاڵ عەباس جەبر عەلیاوی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانەی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی كشتوكاڵی وڵات و ئەو ئاستەنگانە كرا كە ڕووبەڕووی كشتوكاڵ دەبنەوە، بەتایبەتی لە پرۆسەی ئاودێری و دیاریكردنی ڕوبەری تایبەت بە چاندنی بەرهەمی گەنم.
    هەر لە دیدارەكەدا، تەئكیدكرایەوە لەپێویستی بەكارهێنانی سیستمی مۆدێرنی ئاودێری بۆ چارەسەركردنی بەفیڕۆدانی ئاو و پیادەكردنی شێوازی مۆدێرن لە كشتوكاڵ كە دەبێتە هوكاری فەراهەمكردنی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵیەكاندا. 
    هەروەها باس لە بەكارهێنانی باشترین ڕێگا كرا بۆ مامەڵەكردن و ڕێگرتن لە پێشێلكارییەكان بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی، بەتایبەتی لەلایەن خاوەنی حەوزەكانی ماسی بێ مۆڵەتەوە، لەگەڵ كاریگەرییەكانی لەسەر پلانەكانی كشتوكاڵ لە وڵاتدا .