بەغدا -INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی داوای لە لایەنی توركی كرد كە کە بەردانی ئاو بۆ ڕووباری فورات زیاد بکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ،”سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا بەڕێز هاکان فیدان و شاندەکەی یاوەری کرد”.
بەپی راگەیەندراوەكە ”لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان لەسەر ئاستی جیاواز کرا و گفتوگۆیان لەسەر بەهێزکردنی هاوبەشی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە نێوان هەردوو وڵاتدا کرد”.
هەروەها سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە عێراق سوورە لە خستنەڕووی هەموو دۆسیەکان بە ڕۆحی ”هاریکاری و دراوسێیەتییەوە، جگە لە بەردەستبوونی دەرفەتی بەڵێنپێدراو بۆ هەماهەنگی ئابووری و بازرگانی زیاتر”، هەروەها ”پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان باشترین نموونەیە، چونکە نوێنەرایەتی یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئابوورییەکانی ناوچەکە و جیهان دەکات و دەرفەتی ئابووری گەورەی تێدایە”.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ”ڕووبەڕووبوونەوەی عێراقییەکانی لەگەڵ تیرۆریزدا خستەڕو و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاسایش و سەقامگیری لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی عێراقن و ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک یان ڕێکخراوێک لەژێر هیچ ناوێکدا دەستێوەردان لە ئاسایشدا بکات یان خاکی عێراق وەک سەرچاوەیەک بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و ئەمەش هەڵوێستێکی سەرەتای بەهێزە وەک لە دەستوردا هاتووە، وجەختکردنەوە لەسەر ڕووکردنە بەرەو چالاککردنی هەماهەنگی زیاتر لە چوارچێوەی لیژنە ئەمنییە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا و پەسەندکردنی دیالۆگ دوور لە هەڵسوکەوتی”.
هەروەها سودانی ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی نێوان عێراق و تورکیا کرد لە پرسە هەرێمییە جۆراوجۆرەکاندا بۆ لەخۆگرتنی هەڵوێستی هاوبەش کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات”، هەروەها سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی ئەم دواییەی تورکیا کرد بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەردانی ئاو بۆ ڕووباری دیجلە و داوای لە لایەنی تورکیا کرد کە بەردانی ئاو بۆ ڕووباری فورات زیاد بکات، بە تایبەتی لەم ڕۆژانەدا عێراق پێشوازی لە زیارەتی ملیۆنان کەس دەکات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە، و جەختی کردەوە لە گرنگی ڕێککەوتن لەسەر ئەم دۆسیەیە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی مافەک هاوبەشەکان، هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو”.
بۆیەلە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا سڵاوی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە بەڕێزیان و ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵدان بۆ باشترکردنی ژێرخان، هەروەها خواست و ئامادەیی تورکیای بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی و جەختی کردەوە لە سەر پەرۆشی و جددیبون بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵات”.