بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی سێ تیرۆریستی لە ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروستی خەڵکی فیرقەی پێنج و شانزە و بیست و یەکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ، بۆسەی توند لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدیین دانرا و نەینەوا، کە لە ئەنجامدا (٣) تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەستگیرکران بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە قەزاکانی ڕوتبە و شەرگات و ناوچەی بادوش.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتباران بەپێی چوارچێوەی کارپێکراو ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون".