وەزیری ناوخۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی ڕاگەیاند

سیاسی
  • 23-08-2023, 14:03
  • +A -A

    عەمان-INA
    عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ  ئەمڕۆ چوارشەممە، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی ڕاگەیاند.
    شەمەری لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو: "ئەمڕۆ گەیشتینە شانشینی هاشمی ئوردن و پێشوازیمان لە وەزیری ناوخۆی ئوردن کرد ئاماژەی بەوەشکردووە، "یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و ئوردن واژۆکراوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "یاداشتنامەکە بریتی بوو لە هەماهەنگی و هاوکاری لە بوارە ئەمنییەکان، کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزەی نیشتەجێبوون و هاتنە ژوورەوە بۆ هاووڵاتیانی ئوردنی و عێراقی، هەروەها ئاڵوگۆڕی شارەزایی ئەمنی لە ڕێگەی ڕاهێنان و هاوکاری هاوبەشەوە".
    شەمری لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەم یاداشتە بە مەبەستی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وەزارەت بەتایبەتی و نێوان هەردوو وڵات بە گشتییە، بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەردوو وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تاوانە سنووربەزێنەکان و ئەوانی دیکە"، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمە پێشکەوتنی ڕوونە لە بواری ئاسایش و سەقامگیری لە هەردوو وڵاتدا".