بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە عەمانی پایتەختی ئوردن.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئوردنییەکەی، بە یاوەری فەرماندەی هێزە سنوورییەکان و بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەری کاروبارەکان شارستانی "، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەشکرد کە "وەزیری ناوخۆی ئوردن پێشوازیی شەمەری و شاندی یاوەری كرد
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم سەردانە بە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن، گفتوگۆکردنە لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان، هاوکاریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان، هەروەها پرسە ئەمنییەکان کە جێگەی بایەخی هەردوولایە".