بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی ئەوە دەكەن كە پلەکانی گەرما بەرو دابەزین دەڕوات.
دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکیدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، هەندێك گەرم دەبێت، هاوکات کەشوهەوا لە ناوچەکانی باشووریش هەروەها گەرم دەبێت ، لەگەڵ هەندێک هەور، و پلەکانی گەرما کەمێک لە ڕۆژی پێشوو كەمتر لە ناوچەی ناوەڕاست وە نزیکە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی باکوور و باشووری وڵات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن لە سەرتاسەری وڵات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ساماڵ دەبێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باشوور گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "کەشوهەوای وڵاتەکە بۆ یەکشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا."