بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، دوێنێ، میوانداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیێندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: لەم کۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا لەگەڵ پێشکەوتنی جێبەجێکردنی پلانەکانی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دیارترین دەستکەوتەکان لە پێشینەکانی بەرنامەی حکومەتدا کە خزمەت بە پێشکەوتنی خزمەتگوزاری و دۆخی ئابووری بە گشتی دەکات.
هەروەها گفتوگۆیان لەسەر کاروباری پەرلەمان و گرنگی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان کرد کە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی چەندین دۆسیەی گرنگ.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە مانگی 12 ی داهاتوودا و گرنگی بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی توخمەکانی سەرکەوتن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر پڕۆژەی هەموارکردنی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و بەردەوامبوون لە ڕێوشوێنەکانی یاسادانان بە پێی میکانیزمە دەستووری و یاساییەکان بە ڕەچاوکردنی ئەو تێبینییانەی کە پێشکەش کراون.
هەروەها ئەنجامەکانی سەردانەکەی شاندی ئاسایشی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خرایەڕوو بەمەبەستی نەخشاندنی پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان هەردوو وڵات وە جەخت لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی وتوێژی حکومەت لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا بە شێوەیەک کە سەروەریی نیشتمانی بەهێزتر بکات و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بپارێزێت.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر چالاککردنی ڕۆڵی چاودێریکردنی پەرلەمان و پێویستە هەموو وەزارەت و پارێزگاکان ببەسترێنەوە بەو میکانیزمانەی کە لە بودجەی داراییدا پەسەندکراون و لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بەکار نەهێنرێن، بە شێوەیەک کە بنەمای دەرفەتی یەکسان پێشێل بکات و ئاماژە بە بەکارهێنانی پۆست و پارەی گشتی بکات لەبەرەژروەندی کەسیدا.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە داوایان لە لیژنەی وەزیرانی تایبەت بە پڕۆژە یاسای نەوت و گاز کرد گفتوگۆکانیان لەگەڵ تەکنیکییەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق تەواو بکات و بەردەوام بێت لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەکە.