كۆمسیۆن: نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان چاودێری هەڵبژاردنەكە دەكەن

  • 2-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند نەتەوەیەكگرتوەكان و ژمارەیەك لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەشداردەبن لە چاودێریكردنی هەڵبژاردنی داهاتوو. لای خۆیەوە مەعن هیتاوی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:"لەگەڵ لایەنە ئەمنیەكان هەماهەنگییان كردوە بۆ بڵاوكردنەوەی چاودێرە نێودەوڵەتییەكان لە بنكەكانی دەنگدان لەسەرتاسەری وڵاتدا". ئەوەش لەكاتێكدایە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان چەند رێوشوێنێكی پێشوەختەی گرتوەتەبەر بۆ بەرگرتن لە هەر جۆرە ساختەكارییەك لە هەڵبژاردنەكەدا.