بەغداد/INA
وەزیری دەوڵەتی بەریتانی بۆ کاروباری ئاسایش تۆم توغندهات ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستخۆشی لە حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریە ئەمنیەکان کە بەسەرکەوتن ناوزەدی کرد.
توغندهات لەوتەیەکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت حکوومەتەکەی سودانی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریە ئەمنیەکان بەتایبەتی لە مەترسیەکانی تیرۆر و ئێمەش هاوکاری عێڕاق دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیانە بەهەمان شێوەش خوازیاری هاوکارین لە پێشکەشکردنی شارەزایی و ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و هیواخوازین کاربکەین لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێڕاقی بۆکارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو کە مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.